ماڵه‌وه‌

چالاکی چاوه‌روانکراو

 
 

چالاکی کۆن

ئاهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تیی

رۆژ: 
30 مایس 2009 - 7:00ئێواره‌

له‌ ده‌ستپێكی مانگی شوباته‌وه‌، "ئه‌كفا"سه‌رپه‌رشتیی میواندارییكردنی ئێوه‌ ( له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆتان) ده‌كات. ئه‌م ئاهه‌نگه‌ یه‌كتردیتنێكی نافه‌رمییه‌ له‌پێناو هاندانی دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تی و، به‌هۆیه‌وه‌ هه‌ڤاڵانی ئه‌كفا له‌كاتی به‌شداریبوونیان له‌و چالاكییه‌ ده‌توانن په‌یوه‌ندی دروست بكه‌ن. له‌به‌رئه‌وه‌ی میوانییه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆتانه‌, بلیتی هاتنه‌ ژوور به‌خۆڕاییه‌ و، كڕینی هه‌ر خواردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر حه‌زی خۆته‌ به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌ركی تۆیه‌.

سيمينارى بنياتنانی پرد

سيمينارى بنياتنانی پرد
رۆژ: 
15 نیسان 2009 - 4:30ئێواره‌

كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كوردستان – ئه‌مه‌ریكا (ئه‌كفا) بانگهێشتت ده‌كات بۆ سیمینارێك ده‌رباره‌ی " بنياتنانی پرد" له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكییه‌كان و كوردستانیه‌كان. سیمیناره‌كه‌ له‌ لایه‌ن دوو ئه‌ندامانی دیاری ده‌سته‌ی كارگێری ئه‌كفا: د. دۆگلاس له‌یتن و به‌ڕێز دارا ڕشید ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بردرێت. له‌ دوای پێشكه‌ش كردنی سیمیناره‌كه‌ گفتوگۆی پرسیار و وه‌ڵام ده‌بێت. مه‌به‌ستی ئه‌م سیمیناره‌ بۆ یارمه‌تیدانیی دروستكردنی باشتر تێكگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو گه‌له‌كه‌مان له‌ ڕێگه‌ی ڕۆشنكردنه‌وه‌ی بیروبۆچوونی بڵاوه‌وه‌. ئه‌كفا به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ بۆ ئه‌م سیمیناره‌ بانگهێشتت ده‌كات و به‌شداربوونت هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ‌.

سه‌یرانی نه‌ورۆزی كوردی

سه‌یرانی نه‌ورۆزی كوردی
رۆژ: 
23 مارت 2009 - 4:00ئێواره‌

ئه‌كفا به‌گه‌رمی بانگهێشتت ده‌كات بۆ ئاهه‌نگێڕانی سه‌یرانی ساڵی نوێی كوردییه‌وه‌، ساڵی 2709! له‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌، 23ی مارسی 2009

"ئاهه‌نگی خێزانی"
4:00ی ئێواره‌، كاتی به‌یه‌كگه‌ییشتن
4:30ی ئێواره‌، چاندنی دار
5:00ی ئێواره‌، هه‌ڵگیرساندنی ئاگری نه‌ورۆز
5:30ی ئێواره‌، خواردنی ئێواره‌/ هه‌ڵپه‌ڕكێ‌
بۆ ئه‌وانه‌ی ئه‌ندام نین 20,000 دینار بۆ هه‌ر یه‌كێك بۆ هاتنه‌ ژووره‌وه‌
منداڵی خوار ته‌مه‌ن 13 ساڵا به‌خۆڕاییه‌

ئاهه‌نگی یه‌كترناسینی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سپیدسه‌نته‌ری هه‌ولێر

ئاهه‌نگی یه‌كترناسینی  كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ سپیدسه‌نته‌ری هه‌ولێر
رۆژ: 
28 شوبات 2009 - 6:00ئێواره‌

ئه‌كفا یه‌كه‌مین میوانداریی مانگانه‌ی یه‌كتردیتنی كۆمه‌ڵایه‌تیی شه‌وانه‌ له‌ سپیدسه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دا. له‌وكاته‌ی كه‌ پیتزای به‌تام و ستیكی خۆش پێشكه‌ش ده‌كرا زۆر له‌ هاورێیانی ئه‌كفا بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌و شه‌وه‌دا سه‌ردانی سپیدسه‌نته‌ریان كرد. فه‌رموو به‌شداربه‌ له‌ یه‌كتردیتنی كۆتایی مانگی مارس.

ئاهه‌نگی كلتوریی كوردی

ئاهه‌نگی كلتوریی كوردی
شوێن: 
كوردستان، هه‌ولێر، هۆڵی پێشه‌وا
رۆژ: 
31 کانونی دووه‌م 2009 - 6:45ئێواره‌

ئه‌كفا له‌ ئاهه‌نگێكی كلتوری كوردی به‌ مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ركێی كلتوریی كوردی، به‌گه‌رمی به‌خێرهاتنتان ده‌كات.